ڕوانگە- پرۆژەی کۆڕنیشی ڕووباری "رویێ شین" لە شیلادزێ، بە گوژمەی زیاتر لە 3 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و بە تەواوبوونیشی ناوچەکە دەبێتە سەنتەرێکی گەشتیاریی گرنگ.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، درێژی پرۆژەکە یەک کیلۆمەترە و پانیەکەشی30 هەزار مەتر دووجایە.
ڕونیشیکردۆتەوە، حکومەت زیاتر لە 3 ملیار دیناری بۆ تەرخانکردووە و لە ئێستادا زیاتر لە 50% ی کارەکانی تەواوبوە و چاوەڕێ دەکرێت چوارمانگی دیکە بخرێتە خزمەت هاوڵاتیانەوە.