سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵا سەردانی لوبنان دەکات تا بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدان سەید حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەدین بکات.

ڕوانگە- محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە یاوەری شاندێکی باڵا لە ئەندامانی پەرلەمان و بەرپرسانی حکومی ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٥٢/٢٣ بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی شەهیدان سەید حەسەن نەسروڵڵا و هاشم سەفیەدین سەردانی لوبنان دەکات.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە تەمەنی 64 ساڵی و پاش 23 ساڵ لەئەستۆگرتنی پۆستی ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کرا.