ڕوانگە- لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠٢٥/٢/٢٣ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی پێشوازیی لە دکتۆری عێراقی محەممەد تاهر ئەبو ڕغیف باڵیۆزی مرۆیی کرد."
لە ڕاگەیەنەدراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "سەرۆک وەزیران جەختی لەکارە گرنگەکانی دکتۆر ڕغیف کردەوە، کە بەرامبەر خەڵکی غەززە کردوویەتی.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە "سوودانی فەرمانی کردووە، یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە بەغدا و پاسپۆرتێکی دیپلۆماسی وەک پێزانینێک بۆ خزمەتکردنی خەڵکی فەڵەستین بدرێتە دکتۆر محەممەد ئەبو ڕغیف، هەروەها نەخۆشخانەیەکی عێراقیش لە کەرتی غەززە دروست بکرێت بۆ خزمەتکردنی گەلی فەڵەستین، دووپاتیشی کردەوە هەڵوێستی عێراق مەدەنی و مرۆییە."