ڕوانگە - حەوت ئەندامەکەی شاندی ئیمراڵی کە هاوسەرۆکانی پارتی دەم و ئەحمەد تورکیش لەخۆدەگرن بۆ بینینی ئۆجەلان بەڕێکەوتن.


شاندی ئیمراڵی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان بەرەو زیندانی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.


شاندەکە پێکهاتووە لە سڕی سوورەیا ئۆندەر، پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک، تولای هاتیمۆغوڵڵاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی پارتی دەم و جەنگیز چیچەک، پەرلەمانتاری پارتەکە و فایەق ئوزگور ئەرۆڵ، پارێزەری عەبدوڵا ئۆجەلان.


بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکەی ئیمراڵی لە دوای دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا پەیامە چاوەڕوانکراوەکەی ئۆجەلان کە بە "مێژوویی" ناویبردووە، بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەن.