ڕوانگە-لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند،  داوا لە ئەپیکور و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کەرۆژی سێشەممە 2025/3/4شاندیان سەردانی بەغدا بکات. 

ئەمڕۆ شەممە 01-03-2025، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، بانگهێشتی کۆمپانیا بیانییە جیهانییەکانی سەر بە (ئەپیکور)ی کردووە کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە، هەروەها وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانیش کە رۆژی سێشەممە لە بەغدا ئامادەبن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر سێ لایەن بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پرسانەی پەیوەندییان بە گرێبەستەکانەوە هەیە کۆدەبنەوە؛ کۆبوونەوەکەیان بە مەبەستی گەیشتنە بە لێکتێگەیشتنێک کە خزمەت بە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان بکات بە باشترین شێواز و بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بکات.