ڕوانگە-ڤایرۆسی RSV لەناو منداڵانی پارێزگای دهۆک بڵاوبووەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هێڤیی منداڵانیش دەڵێت ، ڤایرۆسەکە وەرزییە، ئێستا 200 نەخۆش لەناو نەخۆشخانەکەدا خەوێندراون.

ڤایرۆسی RSV پەتایەکی وەرزییە و هەموو ساڵێک لە کاتی گۆڕینی وەرز لەناو منداڵانی زیاتر تەمەنیان لە نێوان یەک ساڵ تا هەشت ساڵ دەگرێتەوە .

نیشانەكانی نەخۆشییەکە سەرەتا بریتین لە “کۆکە، پەسیو، پژمین و تا، بەڵام هەندێکجار دەبێتە هۆی هەناسەتەنگی و سیخەی سینگ، سێ بۆ حەوت رۆژ نەخۆشییەکە دەخایێنێت و ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە و لە رێگەی هەناسەوە دەگوازرێتەوە.