ڕوانگە- وابڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دیداری یەکێتی لەگەرمیان بەڕێوەبچێت و بەرپرسێکی باڵای ئەو حیزبەش ڕایدەگەیەنێت؛"ئەم دیدارە زۆر گرنگە بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆ ڕێکخستنەوەی هەموو ئەو سێکتەرانەی کە ئێستا ئێمە گفتوگۆی لەسەردەکەین."
پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"دیداری یەکێتی وێزگەیەکی گرنگی کاری ڕێکخراوەی یەکێتییە، هەروەها یەکێکە لە ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی یەکێتی."
وتیشی؛"ئەم دیدارە زۆر گرنگە بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆ ڕێکخستنەوەی هەموو ئەو سێکتەرانەی کە ئێستا ئێمە گفتوگۆی لەسەردەکەین."
پۆڵا سیروان تاڵەبانی ڕونیشیکردەوە، لەم دیدارەدا لەسەر هەموو بابەتەکانی تایبەت بەکاری ڕێکخراوەی یەکێتی قسەدەکرێت، هەمووئەوانەی کە پەیوەستە بەئیشوکارەکان و دیدگای یەکێتییەوە،لەوانە پرسی ژنان، گەنجان، هەموو ئەو بابەتانەی کە هەیە لەکاری ڕێکخراوەی و حیزبییا
ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ماوەیەی کە کارمان کردووە،بۆ نمونە لە دوائەندامیی کۆنگرەوە تا ئەمڕۆ لە هەموو بوارەکاندا لە کوێدا سەرکەوتووبوین هەوڵبدەین باشتری بکەین و بزانین لەکوێدا پێویستیمان بە بەخۆداچونەوە هەیە وە لەکوێدا پێویستمان بەوە هەیە کە شێوازی کارکردنمان بگۆڕین واتە هەموو ئەم بابەتانە جێگەی ئەوەیە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
پۆڵا سیروان تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایشیکرد، ئەم دیدارە دووەم دیداری یەکێتییە پاش ئەوەی دیدارەکە کۆتایی پێهات هەموو ئەو گفتووگۆیانەی کەکراوە لەلیژنەکان و لەمەڵبەندەکان و ئۆرگانەکان و هەموو ئەوبابەتانەی کەپێشنیارو ڕاو سەرنجی هەڤاڵانە هەمووی کۆدەکرێتەوەو لەڕێگەی لیژنەباڵاکانەوە کاریان لەسەردەکەین و دواتریش لەدیدارەگشتیەکەدا هەموو ئەوانە دەبێت بەڕاسپاردەو ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت،بۆ ئەوەی کاریان لەسەربکرێت و جێبەجێ بکرێن.
شایەنی باسەئەم دیدارەی یەکێتی دووەمین دیدارەو پێشووتر لەساڵی ۲۰۲۲ دا دیداری یەکەمی یەکێتی بەڕێوەچوو،چاوەڕێ دەکرێت بۆ ئەمساڵ لەیادی دامەزراندنی یەکێتی دا دووەمین دیداری گشتی یەکێتی لەسلێمانی بەڕێوە بچێت.