ڕوانگە- بۆ یەکەمین جار لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان رۆژی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە پشووی فەرمی دەبێت.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووهەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" رۆژی یادی کیمیابارانی هەڵەبجە١٦ی ٣ لە سەرتاسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە پشووی فەرمی دەبێت".

شاخەوان عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشداوە کە لە پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پشووی ئەم رۆژە دراوە وەک رێزێک بۆ قوربانیانی ئەم کارەساتە