ڕوانگە - سەرۆکایەتی سوریا واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ڕاگەیاند کە تیایدا مەرجی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا، جەختی لەسەر یەکگرتوویی خاکی سوریا و ڕەتکردنەوەی دابەشبوون کرد.


سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ڕایگەیاند؛" ڕێککەوتنەکە دوای کۆبوونەوەیەکی نێوان ئەحمەد ئەلشەرا سەرۆکی سوریا و مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات هاتووە، ڕوونیشیکردەوە، لە ڕێککەوتنەکەدا گەرەنتیکردنی مافەکانی سەرجەم هاوڵاتیانی سوریا بۆ نوێنەرایەتیکردن و بەشداری سیاسی دیاریکراوە."


هەروەها ده ست به ئاگربه ست له سه ڕجه م ناوچه کانی سوریا دیاری ده کات و پێکهاته ی کورد به شێکی دانه به ڕه وه له ده وڵه ت و مافی هاووڵاتیبوون و ده ستووری زامنکراوه .


سەرۆکایەتی کۆماری سووریا ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕێککەوتنەکەدا یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریاش بە ئیدارەی دەوڵەتی سوریاشەوە دیاریکراوە.


سه ڕچاوه کانی ئه لجزیره ڕایانگه یاندووە،  که کاروانێکی وه زاره تی به ڕگری سوریا به هه ماهه نگی له گه ڵ هێزه کانی سوریای دیموکرات به ڕه و حه سه که ده چێت و ئاماژه به وه ش ده که ن که وه زاره تی به ڕگری کار بۆ وه ڕگرتنی زیندانه کان له هێزه کانی سوریای دیموکرات ده کات.


هێزەکانی سوریای دیموکرات کە بە (هەسەدە) ناسراون، بە پشتیوانی ئەمریکا لە 10ی تشرینی یەکەمی 2015، لە پارێزگای حەسەکە لە سوریا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی دامەزراون.


ئەو هێزانە بە شێوەیەکی سەرەکی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل کە هێزی چەکداری سەرەکی کورد پێکدێن و بە بڕبڕەی پشتی هێزەکانی SDF دادەنرێت.


هەروەها لە یەکینەکانی پاراستنی ژنان پێکدێت کە باڵێکی سەربازی ژنە و پەیوەندی بە یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە هەیە.


ئەم هێزانە بریتین لە لایەنە عەرەبی و سریانی-ئاشوورییەکان کە بۆ فراوانکردنی بنکە جەماوەری و سەربازییەکەی پەیوەست بوون بە هێزەکانی سەدەفەوە، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە زۆرینەی عەرەبی تێدایە.