ڕوانگە - سەرەڕای ئەوەی كه‌وا هه‌رێم هیچ كێشه‌یه‌كی نێوان خۆیی و به‌غدای چاره‌سه‌رنه‌كردووه کەچی سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ٣ی مووچەخۆرانن و چاوەڕێن بەرلە هاتنی جەژن بەغدا مووچەی ئەم مانگە ڕەوانەبکات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی پەیامنێری ڕوانگە؛" ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٢٠٢٥/٣/١٥ سه‌ره‌ڕای پشوو به‌شێك له فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێم به‌رده‌وامن له‌كار بۆ ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگی ٣ كه پێویسته به سیسته‌می پایرۆڵ ئاماده بكرێت.
هەربەپێی زانیاریەکان بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یستی مووچەی سیستەمی پایرۆلی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان لەلایەن گەنجینەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی پەسەند بکرێت بۆ ئەوەی رەوانەی بەغدا بکرێت ، هۆكاری خێرا ئاماده‌كردنه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌وا لە لیستی مووچەی مانگی 3 هیچ گۆڕانکارییەک لە زیادبوونی دەرماڵە و گۆڕانکاری بڕوانامە و سەرمووچە ناکرێت.