ڕوانگە - حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردووە، لە ئێستادا بۆنە و یاد و پشووەكان هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەکانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و خبڕیاری نوێی بۆ دەر دەكات.
حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕونیکردەوە؛"رۆژە پشووەكان بەم شێوەیە دەبن:
ڕۆژانی پشووە فەرمییەكان
١/١ : سەری ساڵی زاینی
٥/٣: ڕۆژی دەستپێكردنی ڕاپەڕینی گەلی كوردستان
١١/٣: یادی ڕاگەیاندنی ڕێككەوتننامەی ١١ی ئاداری ١٩٧٠
١٤/٣: ڕۆژی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر
٢١-٢٣/ ٣: جەژنی نەورۆز
٣٠/٣-١/ ٤: جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز*
١/٤ : جەژنی ئەكیتۆ
٩/٤: ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادكردنی عێراق
١٦/٤: سەری ساڵی ئێزیدییەكان (جەژنی سووری ئێزیدییەكان)
١/٥: ڕۆژی كرێكارانی جیهان
٦-٩/ ٦: جەژنی قوربانی پیرۆز*
٢٦/٦: سەری ساڵی كۆچی*
٥/٧: ڕۆژی عاشوورا*
٥/٩ یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ)*
٢٥/١٢: یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوشیخستەڕوو؛
بە پشتبەستن بە ڕۆژمێری كۆچی، ڕۆژەكان مەزندە كراون.