ڕوانگە - بەمەبەستی هەماهەنگی کردنی یەکتری و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکی گونجاو دەربارەی چۆنێتی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی یەکشەممە ٣/١٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەلپئەرسلان بەیرەکدار، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لە بواری وزەدا تاووتوێ کرا.

بەگوێرەی زانیاریەکان هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر نەهێشتنی هەموو ئاستەنگ و بەربەستەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان لە زووترین کاتدا.