ڕوانگە - کاتژمێر(١١)ئەمشەو لە دیوانی قایمقامیەت عارف عادل قایمقامی کەلار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا رایگەیاند؛"لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دڵەڕاوکێ لە لایەن هاوڵاتیانی شاری کەلار بە تایبەت خاوەن ئۆتۆمۆبیلی بارهەڵگر دروست بووە، کە سێ ئۆتۆمۆبیلی بارهەڵگر سوتێنراوە و وە هەوڵی سوتاندنی سێ ئۆتۆمۆبیلی تری درابوو.
وتیشی خۆشبەختانە توانیمان بە هەوڵی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ئەوکەسە دەستگیربکەن کە ئەو کارەی کردووە و لە لێکۆڵینەوەکان دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
عارف عادل قایمقامی کەلار ڕوونیشی کردووە؛" ئەو کەسەی دەست گیر کراوە ، هاوڕێیەکی تری لە گەڵ دابوو ، بەڵام ئەو کەسەی ئۆتۆمۆبیلەکانی سوتاندووە ئێستا دەست گیر کراوە.