ڕوانگە-پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردوەتەوە: هەڵمەتێکیان لەنێو بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی ناحیەی رزگاریی دەستپێکردوە و هەر کەسێک چەک و چەقۆ و کەرەستە قەدەغەکراوەکانی پێبێت، دەستگیردەکرێت.

پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردۆتەوە: هەڵمەتەکە تاوەکو کۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت و لەکاتی پێویستدا مەفرەزەکان بازگەی کاتییان دەبێت.

جگە لە ناحیەی رزگاریی، لە قەزای کەلاریش لەسەرەتای ئەم مانگەوە هەڵمەتێک لەشوێنە گشتییەکان دەستیپێکردوە و ژمارەیەک گەنجیش دەستگیر کراون بەتۆمەتی ئەوەی چەقۆ و کەرەستەی قەدەغەکراویان پێبوە.