ڕوانگە - دادگایی فیدراڵی عێراق داوادەکات مووچەخۆرانی هەرێم سەرپشک بکرێن لە دیاریکردن و هەڵبژاردنی بانکەکان.
راوێژكارێکی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق رایگەیاندوە:" دادگای فیدراڵی داواى تەوتینی مووچە دەکات بەپێی رێنمایی بانکی ناوەندیی و بانکە حکومیی و ئەهلییەکان بگرێتەوە، لە رێگەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت".
هاوڕێ تۆفیق، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق ئەوەی خستۆتەڕوو: "به‌پێی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی نابێت كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم ببنە هۆكاری خه‌رجنه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، وە هەروەها داوای ده‌ركردنی فهرمانسالارییان كردبوو، دادگا بۆ ئه‌م برگهیەی رهتكردووهتەوە".
هاوڕێ تۆفیق، ئاماژەی بەوەشکردووە:"سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پشتیوانی هه‌ردوو حكومه‌تی فیدڕاڵ و هه‌رێم ده‌بێت و وه‌كو چه‌ترێكی نیشتمانی داكۆكی له مافی هه‌موو خه‌ڵك به‌بێ جیاوازیی ده‌كات".