ڕوانگە -  بەمەبەستی پێشوازیکردن لە گەشتیاران دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئامادەکاری تەواو بۆ ڕۆژانی جەژن دەکات و وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت؛" چاوەڕێ دەکەین لە ڕۆژانی جەنی ڕەمەزاندا ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاران ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری
هەرێمی کوردستان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛"هەرچەندە سەبارەت بەهاتنی گەشتیاران لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا هیچ ئامار و داتایەکمان لەبەردەستدانییە و هیچ ساڵێک لە وەرزی بەهاردا ئامارمان وەرنەگرتووە، لەبەرئەوەی ئەوانەی کە لە شوێنە گەشتیاریەکان دەبینرێن زیاتر هاونیشتیمانیانی خۆمانن، چونکە نەورۆز جەنی نەتەوەییە، بەڵام بۆ ئاگرکردنەوەی  ڕۆژی  نەورۆز  بەپێی ئەو بەدواداچونانەی کە کردومانە لەگەڵ کۆمپانیا گەشتیاریەکانی کەرتی تایبەت دەرکەوتووە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاری نێودەوڵەتی واتە لە دەرەوەی عێراقەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش بۆ ئاکرێ.

وتیشی؛"بۆ جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزیش چاوەڕێ دەکەین گەشتیارێکی زۆر ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن"؛

ئیبراهیم عەبدولمەجید وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ڕونیشیکردەوە؛" بۆ ڕۆژانی جەژن وەکو ژمارە ناتوانین پێشبینی بکەین کە چەند گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەبەرئەوەی ئێمە زیاتر جەختمان لەسەر ئەوەکردۆتەوە کە چۆن بتوانین پلانی پێشوازیکردن لە گەشتیاران بەسەرکەوتووی جێبەجێ بکەین نەک ئەوەی کە بزانین چەند گەشتیار سەردانی هەرێم دەکەن