ڕوانگە - ناردنی دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا بۆ ناوچەکە نیشانە شکستپێهێنانی ئەمەریکایە، ئەمە وتەی سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەنە کاتێک ڕایگەیاند هێنانی کەشتی دووەم، دانپێدادانی واشنتنە بە شکست لە بەرامبەر یەمەنییەکان.

سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاردانەوەی بەرامبەر بە فەرمانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناردنی دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند؛"پلانی ئەمریکا بۆ ناردنی دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەکە، بەڵگەی شکستی کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترۆمەنە.

سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕونیشیکردەوە؛" ئەمریکا لایەنەکانی دیکە بە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی دەترسێنێت، بەڵام لە ڕوبەڕوبونەوەی یەمەندا ئەم کەشتییانە ڕەنگە ببنە بارگرانی لە سەر شانی.