ڕوانگە- لە گۆڕەپانی یەنیكاپی لە شاری ئیستەنبوڵ هەزاران كەس بەشداربوون لە ئاهەنگی نەورۆز و تێیدا ئاڵای كوردستان و دەم پارتی و وێنەكانی عەبدوڵا ئۆجالان بەرزكراونەتەوە.
گوڵتان كشاناك چالاكوانی سیاسی و بواری ژنان لە ئاهەنگەكەدا رایگەیاند "ئێوە ئەمڕۆ مێژوو دەنووسنەوە، كورد لە هەموو لایەك ڕاپەڕیوە و داوای ئازادیی خۆی دەكات".
وتیشی، "دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد ببێت، ئێمە ئاشتییەكی شكۆدارمان دەوێت. دەمانەوێت ببینە هاوڵاتی یەكسان. فشار لەسەر زمان و كەلتوور و ناسنامەمان كۆتایی بێت".
كشاناك دەشڵێت " بەڕێز ئۆجالان بۆ هاوپەیمانێتی كورد_تورك بانگەوازێكی گرنگی كرد. ئێستا كاتی ئەوەیە ئەنقەرە هەنگاو بنێت. دەبێت ئەنقەرە دەنگی گەلان و دەنگی ڕۆژئاوا بپارێزێت. ڕێگە بۆ بەڕێز ئۆجالان بكەنەوە، تا ئایندەیەكی ئازاد و یەكسان بنیات بنێین".