ڕوانگە - «نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی، په‌یامی پیرۆزبایی بۆ ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ڕێبه‌ری باڵای ئێران، دکتۆر «مه‌سعوود پزشکیان» سه‌رۆک کۆمار، دکتۆر «محه‌مه‌دباقر قالیباف» سه‌رۆکی په‌رله‌مان و هه‌روه‌ها دکتۆر «عه‌باس عه‌راقچی» وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ناردووه.
«نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی، په‌یامی پیرۆزبایی بۆ ئایه‌توڵڵا «سه‌یدعه‌لی خامه‌نه‌یی» ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕه‌وانه کردووه.
بارزانى: به ڕێز و پێزانینێکی زۆره‌وه له په‌یوه‌ندی دێرین و هاوکاری دۆستانه‌ی ئێران و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانین
له ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی نه‌ورۆزیی «نێچيرڤان ئیدریس بارزانى» بۆ دکتۆر «عه‌باس عه‌راقچی» وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتووه: به گه‌رمی جه‌ژنى نه‌ورۆز و ساڵی نوێی له جه‌نابتان پیرۆز ده‌که‌م، هیوای کامه‌رانی و سه‌رکه‌وتنان بۆ ده‌خوازم. هیوادارم نه‌ورۆز، جه‌ژنی هاوبه‌شی ئێمه و میلله‌تانی ناوچه‌که، ئارامی و ئاسووده‌یی و سه‌قامگیری بۆ هه‌مووان له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت و به خێر و خۆشیی بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه. له کاتێکدا به ڕێز و پێزانینێکی زۆره‌وه له په‌یوه‌ندیی دێرین و هاوکاریی دۆستانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانین. له‌م بۆنه‌یه‌دا ئاماده‌یی و خواستی خۆمان بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر و فه‌راوانکردنی هاوکاریی نێوانمان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێز و دراوسێیه‌تی باش و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
په‌یامی پیرۆزبایی «نێچيرڤان بارزانى» بۆ دکتۆر «محه‌مه‌دباقر قالیباف» سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران
«نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی، په‌یامی پیرۆزبایی بۆ دکتۆر «محه‌مه‌دباقر قالیباف» سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران ناردووه.
مه‌نسوور جیهانی