ڕوانگە - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند : " ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٥ پەڕلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم بڕگەی کۆبوونەوەکەش دەنگدانە بە پرۆژە یاسای بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە،

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی ڕایگەیاند؛" دەنگدان بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ئامادەکاری زۆر باشی بۆ کراوە و چاوەڕێ دەکەین لە کاتێکی زۆر کەمدا دەنگی لەسەر بدرێت".
 
وتیشی:"فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ شیعیە و سوننەی نێو پەرلەمانی عێراق پێشوەختە دانوستاندیان کردووە و ئەوانیش بەڵێنیان پێداون، پشتگیرییان بکەن و دەنگ بە پڕۆژە یاساکە بدەن.

چرۆ حەمەشەریف٫ ئەندامی پەڕلەمانی عێراق، ئاشکرایشیکرد:"بۆ ئەو مەبەستە شەوی رابردوو لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لەسەر هێڵ بووە.
 

پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانی ماوە. بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە، زیاتر لە 120 واژۆی پەرلەمانتاران کۆکراونەتەوە و دراوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.