ڕوانگە - بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە بەێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە: رۆژانی یەکشەمە و دوشەمە (٣٠ و ٣١ـی ٣ـی ٢٠٢٥)، شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو:"لە گەرمیانیش باران دەبارێت و ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ هەورەتریشقەى پچڕ پچڕ، هاوکات پلەکانى گەرماش ٣ بۆ ٥ پلە دادەبەزن.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە بەێوبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە:"
لەم شەپۆلەدا لە گەرمیان بەراورد بە ناوچەکانی دیکە، بارانی زیاتر دەبارێت.