ڕوانگە - وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان ڕایدەگەیەنێت:" لەڕێگەی ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستیکی، کەشتییەکی جەنگی ئەمریکایان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە چەکدارەکانیان بە ئاراستەکردنی مووشەکی بالیستیکی، کەشتییەکی سەربە کەشتی فڕۆکە ھەڵگری "USS Harry Truman"ی ئەمریکایان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

ڕاشیگەیاندووە: ئەنجامدانی ھێرشەکەوە، بووەتە مایەی پەکخستنی توانای دوژمن (ئەمریکا) بۆ ھێرشکردنە سەر یەمەن.

وتەبێژی سەربازیی حووسییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، چەکدارەکان بەردەوامن لە ھێرشەکانیان بۆ سەر ئامانجەکانی دوژمن، تا ئەو کاتەی دەستدرێژییەکانی سەر غەززە دەوستێندرێن.