ڕوانگە - نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەيب ئەردۆغان باس "له پرۆسه‌ى ئاشتى" و دوایین كۆبوونه‌وه‌ى سەرۆککۆماری تورکیا له‌گه‌ڵ شاندى ئيمراڵى دەکەن. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه ده‌بێت هه‌مووان زۆر به جدى وهريبگرن و نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدرێت."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئەمرۆ هەینی لە پەڕاوێزی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا کۆبوونەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ستايشى رۆڵى ئه‌ردۆغان له‌بارەی پرۆسەی ئاشتی، "پرۆسهكهى به مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر هاوكارييهك له‌پێناو سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌دا ئاماده‌يه."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکدا ئاماژەی بەوە دا، "پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌رفه‌تێكه ده‌بێت هه‌مووان زۆر به جدى وهريبگرن و نابێت به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدرێت. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه دووپاتى كرده‌وه بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى ئاشتى، پێويسته په‌كه‌كه به‌پير بانگه‌وازى به‌ڕێز ئۆجەلانه‌وه بچێت و به‌ته‌واوى پابه‌ندى بێت."
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هەردوولا باسیان له گرنگيی پەیوەندییه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا کرد و تيشكيان خسته سه‌ر پڕۆژه‌ى رێگه‌ى گه‌شه‌پێدان. هەرروها جه‌ختيان لەسەر خواستى دوولايهنه بۆ فراوانکردنی هاريكاريی هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانى هه‌ردوولا بكات.
دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و دۆخى سووريا به‌تايبه‌تى، گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ هەینی، نێچیرڤان بارزانی، بە بانگهێشتێکی فه‌رمی بۆ به‌شداریکردن لە چوارەمین کۆڕبەندی ئەنتاڵیا، به سه‌ردانێک گه‌یشته تورکیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان له په‌راوێزی کۆڕبه‌نده‌که‌دا، لەگەڵ ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانی باڵای وڵاتان، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت.