ڕوانگە - وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٥/٤/١٢ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ سەرۆکی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی كاربەرێكەری هەرێمی کوردستان رایگەیاند "محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن".
وتیشی ، بڕیارە کاتژمێر 11:00 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ، لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشوازی لێبکرێت.
ئەمە یەکەم سەردانی سودانییە لە ساڵی 2025 بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانەکەشی پاش دیاریکردنی وادەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دێت، کە بڕیارە لە 11 تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.