ڕوانگە - دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی دوێنێ نێوان مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەسرور بارزانی ڕایگەیاند؛"وێڕای تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە ، ئاماژەمان بە گرنگیی پەرەپێدانی هاوئاهەنگی بۆڕووبەرووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کرد.

مەسرور بارزانی ئەوەشی خستەڕوو؛" لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختمان لە پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە پێی دەستوور و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکان و پاراستنی بەرژەوەندیی هاووڵاتیان کردەوە.

سەبارەت بە بارودۆخی گشتیی ناوچەکەش، هاوڕابووین لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و چارەسەرکردنی هەر کێشە و ناکۆکییەک لە ڕێگەی ئاشتیانە و گفتوگۆ .