ڕوانگە - بەپێی ئەو وادەیەی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایگەیاندبوو، ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی چوار ئامادە دەبێت و شاندێکی تەکنیکی هەرێم لیستەکە دەگەیەنێت بە بەغدا.

رۆژی نۆی مانگ، سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە 13ـى نیسان "ئەمڕۆ"، لیستی موچەی مانگی چوار ئامادە دەبێت و شاندێکی تەکنیکی هەرێم لیستەکە دەگەیەنێت بە بەغدا.

ئەو شاندەی کە لیستی موچە دەگەیەنێت بە بەغدا لەوێ دەمێنێتەوە، بۆ ئەوەی هەر کێشەیەک لە لیستی موچەدا هەبوو بە زویی چارەسەری بکەن.

وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە لە نێوان 16 تا 18ى مانگ وەزارەتەکانی حکومەتی عێراق تەمویل دەکات، ئەگەر گرفت بۆ لیستی موچە دروست نەبێت لە دوای 20ی مانگەوە موچەی هەرێم دەنێرێت