ڕوانگە - بەغدا دەیەوێت هەناردەکردنەوەی نهوتى ههرێم ههرچى زوه دهستپێبكاتهوه و وەزیری نەوتی عێراقیش ڕایدەگەیەنێت؛"هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەبنەڕتدا بەشێکە لەبودجەی عێراق.
حەییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە؛"بهشێكى زۆرى كێڵگه نهوتیهكانى ههرێم لهڕوى تۆپۆگرافیهوه سهختنو ڕهنگه كاركردن تێیاندا ئاسان نەبێت، ههربۆیه تێچوى بهرههمهێنانى نهوتیش تێیاندا بهدڵنیاییهوه زیاد دهكات
وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، "زیاتر لەساڵو نیوێکە لەسەر هێڵین بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی میکانیزیمی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێگهی بۆریی نەوتی (عێراق ـ تورکیا)، چونکە پێویستییەکی زۆر هەیە بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتو هەمەچەشنکردنی پشتگیریکردنی سامانی عێراقیو باشترکردنی بۆ هەردوو حکومەت".
وتیشى:"یاسای بودجە هەموارکرایەوە، 16 دۆلار تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت دیاریکراوە بۆ ئەوەی تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت پڕبکاتەوە، تێچوی بەرهەمێنانی نەوت بەگوێرەی کێڵگە دەگۆڕێت هەر کێڵگەیەک تایبەتمەندی خۆی هەیە، هەندێک کێڵگە نەوت هەیە تێچوی بەرهەممهێنانی نەوت 23 دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێک، دان بەوەشدادەنێین ئەو کێڵگانەی لەهەرێمی کوردستان هەن لەڕوی تۆپۆگرافییەوە سەختنو بیرلێدان لەناوچەکەدا پێویستی بەکاتو توانای زۆرە".
حەییان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە؛"سهبارهت بهگفتوگۆکانی نێوان وەزارەتی نەوتی عێراقو سامانە سروشتییەکانی هەرێمیش، ئێمه دەرگاکانی گفتوگۆمان هەمیشە کراوەنو هەر لەم سۆنگەیەوە ڕۆژی شەممە، 19ی ئهم مانگه وهفدى وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبەغدا دەبنو پێكهوه کۆدەبینەوە بۆ گفتوگۆو دانوستاندنو هیودارین بەزوترینکات بگەینە ڕێککەوتن، چونکە سامانی عێراق پێویستیی بەوەیە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێبکاتەوە".