ڕوانگە - لەمیانەی بەڕێوەچوونی دیداری سلێمانی دا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛"گۆڕانکاریەکان لە ناوچەکە وادەخوازن ئێمە لە کوردستان یەک هەڵوێست بین و پێگەیەکی بەهێزمان هەبێت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛"یەکێک لەو پرسانەی کە زۆر گرنگە بەلای منەوە بابەتی هەژماری منە کە پرۆژەیەکە تەنها لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە، هەروەها لەلایەکی دیکەوە بارنامەی ڕوناکی کە بەشێکی ترە کە بەشێکبووە لە ڕیفۆرمی ئێمە ئەویش مەسەلەی بە ٢٤ کاتژمێرکردنی کارەبای نیشتیمانییە کە بەهاوڵاتیان دەدەدرێت
لە بارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و ئامادەکاریەکانی هەرێمی کوردستان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو گۆڕانکاریانەدا سەرۆکی حکومەت وتی:"گۆڕانکاریەکان لە ناوچەکە وادەخوازن ئێمە لە کوردستان یەک هەڵوێست بین پێگەیەکی بەهێزمان هەبێت
حکومەتێکی باش و ڕێکمان هەبێت، وە پەڕلەمانمان کارا بکرێتەوە بۆئەوەی بتوانین ڕووبەڕووی تەحەدیاتی ناوچەکە ببینەوە و خۆیشمان ئامادەبکەین بۆ گۆڕانکاریەکانی داهاتوو