ڕوانگە - پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە نووح یڵماز، جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد. نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دووپات کردەوە.
رۆژی هەینی، 18ـی نیسانی 2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "لە کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، بره‌ودان به پەیوەندییەکانی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پرۆژه‌ی رێگه‌ی گه‌شه‌پێدان تاوتوێ کران، هه‌روه‌ها لەبارەی هاوکاریی نێوانیان لە بوارە جیاکاندا، بە جۆرێک کە ببێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندن لە ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، تێیدا "سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پشتیوانیی هه‌رێمی کوردستانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که دووپات کرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا هاوڕا بوون که ئاشتی کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر تەواوی ناوچەکە دەبێت و ئاسۆی بەرفراوانتر بۆ گەشەپێدان و هاوکاریی هاوبەش دەکاتەوە."
هەروەها له کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چه‌ندین پرسی دیکەی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، خرانه به‌ر باس.