ڕوانگە - دوای ئەوەی ناکۆکی لەنێوان یاریزانانی دوو تیپی وەرزشی دا دروست دەبێت، ڕاهێنەری یەکێک لە تیپەکان بەچەقۆ لە ژمارەیەک یاریزانی بەرامبەردەدات و برینداریان دەکات.

عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند؛ دوێنێ دوو تیپی وەرزشی تۆپی پێی ناحییەی ڕزگاری بەمەبەستی یاری کردن هاتونەتە گەڕەکی سەرکەوت لەقەزای کەلار لەکاتی یاریکردندا گرژی لەنێوان یاریزانان دروست بوەو ڕاهێنەرەکەیان بەچەقۆ لە سێ یاریزانی بەرامبەری داوە و برینداری کردوون.

وتیشی؛"بەمەبەستی چارەسەر بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کران و چارەسەری پێویستیان بۆکرا و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە تۆمەتباریش بەناوی ( س -ر - ح ) دەستگیر کراوەو بەبڕیاری دادوەربەپێی مادەی 413 بەندکراوە."

عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردۆتەوە؛" پۆلیس چۆتەشوێنی ڕوداوەکەو دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە."