ڕوانگە- بارزانى جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ یادی سه‌ردانی پاپا فره‌نسیسم بۆ هه‌رێمی کوردستان له 2021 بۆ هه‌میشه زیندوو ڕاده‌گرین.
«نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یامێکدا بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان ڕایگه‌یاند: پاپا فره‌نسیسم بیست سیمبۆلی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزيكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئايینه‌كان و نموونه‌يه‌كی خاکه‌ڕایی و ڕۆحانيیه‌ت و به‌زه‌يی بوو.
ده‌قی په‌یامی «نێچيرڤان بارزانى» سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ کۆچی دوایی پاپای ڤاتیکان، له خواره‌وه‌دا هاتووه:
به خه‌مێكی زۆر و دڵته‌نگييه‌کی قووڵه‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوايیی قه‌داسه‌تی پاپای ڤاتيكان، پاپا فره‌نسیسم بیست كه سیمبۆلێکی ئاشتی و دادپه‌روه‌ری و نزيكبوونه‌وه‌ی نێوان گه‌لان و ئايینه‌كان و نموونه‌يه‌كی خاکه‌ڕایی و ڕۆحانيیه‌ت و به‌زه‌يی بوو.
به‌ناوی گه‌لی كوردستان و خۆمه‌وه، له ناخه‌وه سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی قووڵم پێشكه‌ش به جیهانی مه‌سیحی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌م و هاوئازاری له‌ده‌ستدانی ئه‌م كه‌سايه‌تييه مێژووييه گه‌وره‌يه‌ین كه ژيانی خۆی بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و به‌رگری له شکۆی مرۆيی و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌يامی خۆشه‌ويستی و پێكه‌وه‌ژيان ته‌رخان كردبوو.
ئێمه له هه‌رێمی كوردستان، كه فره‌يی و لێبورده‌يی و پێكه‌وه‌ژيان بنه‌مای كۆمه‌ڵگەكه‌مان پێكدێنن، ميراتی مرۆيی و ڕۆحیی پاپا فره‌نسیس به‌رز ده‌نرخێنین و نزا ده‌که‌ین و له خوای مه‌زن داواکارین گیانی به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و ئارامی دڵنه‌وایی به هه‌مووان ببه‌خشێت.
خوالێخۆشبوو پاپا فره‌نسیس به جه‌سته کۆچی دوایی کرد، به‌ڵام یاد و په‌يامه‌كه‌ی، هه‌میشه به چرای هيوا و ئاشتی بۆ مرۆڤايه‌تی ده‌مێنێته‌وه، بۆ ئێمه‌ش یادی سه‌ردانه‌که‌یان بۆ هه‌رێمی کوردستان له 2021، بۆ هه‌میشه زیندوو و جێی شانازیمان ده‌بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
2025/4/21
مه‌نسوور جیهانی