ڕوانگە - عەباس عێراقچی دانوستانکاری باڵا لەگەڵ ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وێڕای ئاماژە بەوەی کە گەڕی سێیەمی دانوستانەکان لەچاو گەڕەکانی پێشوو جددیتر بوو، بەرواری گەڕی نوێی دانوستانەکانی ڕاگەیاند.

وەزیری دەرەوەی ئێران ناوەڕۆکی گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان تاران و ئەمریکای ئاشکرا کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم گەڕە لە گەڕەکانی پێشوو "جدیتر" بووە.

عەباس عێراقچی ڕایگەیاند کە "شەممەی داهاتوو گەڕێکی دیکە لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت".

ئاماژەی بەوەش دا کە شوێنی بەڕێوەچوونی دانوستانەکە لەلایەن عوممانەوە دیاری دەکرێت.

عێراقچی وتیشی، لە ئەنجامی دانوستانەکانی ئەمڕۆ ڕازی بوونە.