ڕوانگە- دوای ئەوەی لە بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە بەندەر عەباسی باشوری ئێران ٢٨ کە گیانیان لەدەستدا بەوهۆیەوە سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە چووە شوێنی تەقینەوەکە و ماتەمینی گشتی لەسەرتاسەری وڵات ڕاگەیاند.
فاتیمە موهاجرانی، وتەبێژی فەرمی حكومەتی ئێران راگەیاند، بڕیاریان داوە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٥/٤/٢٨ لەسەرتاسەری ئیراندا پرسە و ماتەمینیی گشتی بێت، ئەمەش وەك هاوخەمییەكی گشتی بۆ كەسوكاری قوربانییانی تەقینەوەكەی بەندەری شەهید رەجائی لە شاری بەندەر عەباس.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی شەممە تەقینەوەیەکی بەهێز لەشاری بەندەر عەباس ڕویدا، بەپێی نوێترین ئامارەکانیش تاکو ئێستا ٢٨ كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار و ١٠٠ کەسیش برینداربون.
سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، گومان دەکرێت هۆکاری تەقینەوەکە عەمبارکردنی کۆمەڵێک ماددەی تەقەمەنی کیمایی لە بەندەرەکە ڕویدابێت.