ڕوانگە - وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت،عێراق ڕایگەیاندووە:" ئەوان پشتگیری لە پرۆسەی دانوستانی بەردەوامی نێوان واشنتۆن و تاران دەکەن".
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕونیکردەوە؛ شکستی ئەو بژاردە دیپلۆماسییە لێکەوتەی کارەساتبار بۆ ناوچەکە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.
وتیشی؛" ئەگەر ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران بکرێت، ئەوە لەسەر حیسابی لایەنەکانی دیکەی ناوچەکە نابێت".
سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێراندا وایکردووە بەغدا بەدوای سەرچاوەی جێگرەوەدا بگەڕێت بۆ هاوردەکردنی غازی ئێرانی کە نزیکەی ٣٣%ی کارەبای عێراق دابین دەکات.