ڕوانگە - وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدهگهیهنێت، "داوا لەڕوسیاو ئۆکرانیا دەکەین، پێشنیازێک بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی نێوانیان بخەنەڕوو".
لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەسەر زاری وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، "داوا لەڕوسیاو ئۆکرانیا دەکەین، پێشنیازێک بۆ کۆتاییهێنان بەجەنگی نێوانیان بخەنەڕوو".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەگەر لەداهاتوو ئاماژەیەکی ڕون یان نییەتێک نەبێت بۆ ڕێککەوتن لەسەر وەستانی جەنگ، ئەوا واشنتۆن لەڕۆڵی نێوەندگیریی ئۆکرانیاو ڕوسیا دەکشێتەوە".
لەبارەی سوریاوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، باسی لەوەکرد:"بەشێک لەبەرپرسانی حکومەتی ڕاگوزەری سوریا لەنیۆرکن، واشنتۆن لەم قۆناغەدا هیچ نیازێکی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ وڵاتەکە نییە، بەهۆشیاریشەوە هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی وڵاتەکە دەکەین".