ڕوانگە - ماوەی چەند ساڵێکە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە سەربازی تورکیا لەناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی نیگەرانی گەورەی هاوڵاتیان و تەنانەت بەشێک لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش ڕایدەگەیەنێت:"ئەوان بۆ پشتگیری پارتی لێرەن.
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی BBC، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند:" ئەوەندە لێی تێدەگەم کە سەربازی تورکیا لە سەربازی ئەمەریکا لە عێراق زیاترە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕونیشیکردەوە:"پێموایە تورکیا پەکەکە دەکەنە پاساو لەوبارەیەوە، بەڵام من پێموایە ئەوان بۆ پشتگیری پارتی لێرەن".