ڕوانگە - لە بارەی تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانیەتییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ كۆتا رۆژە و دیاریش نیە كاتەی درێژ دەكرێتەوە یاخود نا.
جومانە غولای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند:"پێناچێت هەموو ئەو حزب و هاوپەیمانێتییانەی پێشتر لای كۆمسیۆن تۆماركراون، بەشداری لە هەڵبژاردنەكەدا بكەن، بۆیە ئەوانەی ویستی بەشدارییان هەیە، پێویستە جارێكی دیكە سەردانی كۆمسیۆن بكەن و خۆیان تۆماربكەنەوە.
جومانە غولای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشکرایشیکرد:"بڕیارە رۆژی ٢٠٢٥/١١/١١ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش، كۆمسیۆن تاوەکو ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥دەرگای ناوتۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتییەكانی كردەوە تا ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٥/٤ بەردەوامی دەبێت.