ڕوانگە - لەسەر ڕێگای کەلار کفری بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە پێنج کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران.
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:"شەوی ڕبردو لەسەر ڕێگای کەلار کفری نزیک گوندی سەیدە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیک ئاب بەئاراستەی کفری ڕۆیشتووە کۆنترۆڵی لەدەست داو وەرگەڕا،
وتیشی:"بەوهۆیەوە شۆفێر و چوار سەرنشینی برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەکران".
سامان عەلی وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان ڕونیشیکردەوە:"لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە".