ڕوانگە - میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە، لەسەر تەقینەوەكەی بەندەری ڕەجائی لەئێران، دوو كەس دەستگیركراون‌ و لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە بەردەوامی هەیە.

میدیاكانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌، لەسەر تەقینەوەكەی بەندەری ڕەجائی كە 26ی نیسان ڕویدا دوو كەس دەستگیركراون كە یەكێكیان لێپرسراوێكی حكومییە، بەبێئەوەی زانیاریی زیاتر بخرێتەڕوو.

26ی مانگى ڕابردوو تەقینەوەیەك لەبەندەری ڕەجائی لەئێران ڕویداو لەو تەقینەوەدا لانی كەم 57 كەس كوژران.