ڕوانگە - ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢٥/٥/٦ نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئیداره‌ی سوریا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردوه، بەمزوانە ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا بۆ کۆبونەوە لەگەڵ ماکرۆن سه‌ردانی فه‌ره‌نسا ده‌كات،
هەرچەندە باس لەوەکراوە کە سەرۆکی سوریا سەردانی فەرەنسادەکات، بەڵام جگەلەوە ورده‌كاری زیاتر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌وە نەخراوەتەڕوو.
له‌مانگی (شوبات/٢)ی ئه‌مساڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع بانگهێشتنامه‌یه‌كی له‌ئیمانوێل ماكرۆن هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌كانی داهاتودا سه‌ردانی فه‌ره‌نسا بكات.