ڕوانگە - سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی ديكە لە کەرکوک روویدا و دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزانی عیراقیش رایدەگەیەنێت:" گوڕەکەی 3.1 پلەی رێختەر بووە و هاووڵاتیانیش هەستیان پێکردووە".
بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق، بوومەلەرزەکە " سەعات 8:26 دەقیقەی بەیانی ئەمڕۆ6ی5ی2025 بە گوڕی 3.1 پلەی رێختەر تۆمار کراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" بوومەلەرزەکە بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر بووە، چەقەکەشی 33 کیلۆمەتر لە باکوری پارێزگای کەرکوک بووە".
هاوکات دوێنێ ئێوارە بوومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 3.6 پلە و بە قوڵایی 10 کیلۆمەتر تۆمار کرا، دەستەی کەشناسی عیراقیش رایگەیاند:" بوومەلەرزەکە سەعات 6:21 دەقیقە تۆمار کراوە و هیچ زیانێکی نەبووە".