ڕوانگە - وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایدەگەیەنێت، ئیسرائیل دەیەوێت ئەمەریکا ڕابکێشێتە ناو ململانێیەکی قوڵ لە ناوچەکەدا ودەشڵێت:هەڵگیرسانی جەنگ بە نوێنەرایەتیی نەتەنیاهوو لە یەمەن، هیچی بۆ گەلی ئەمریکا دەستنەخستووە."
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئێکس نووسیویەتی: "ناتانیاهوو بێشەرمانە دەیەوێت کۆنتڕۆڵی ئەو شتانە بکات کە سەرۆک ترەمپ لە دیپلۆماسییەتی خۆی لەگەڵ ئێران پێی دەکرێت یاخود نا."
ئاماژەی بەوەشکردووە:"نەتەنیاهوو راستەوخۆ خۆی تێکەڵی حکومەتی ئەمریکا کردووە، لە پێناو ئەوەی پەلکێشی کارەساتێکی دیکەی ناوچەکەمان بکات و هەروەها تیمی شکستخواردووی بایدنی هەڵخەڵەتاند بەوەی 23 ملیار دۆلاری لە دەست دەرهێنا، ئەو بڕە پارەیە بەشێکی کەمی ئەو تێچووەیە لە هەر هەڵەیەک بەرامبەر ئێران بکرێت."
لە بەرامبەریشدا بنیامین نەتەنیاهوو ئێرانی بە هۆکاری هێرشێکی حووسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل زانی و بەڵێنی وەڵامدانەوەی دا. ئێران رەتیکردەوە هیچ دەستێکی لەو هێرشە بووبێت.