ڕوانگە - وابڕیاربو ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٥/٥/٧ ئەنجومەی وەزیرانی هەرێم کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بکات و لەو کۆبونەوەیەدا کۆمەڵێک پرسی گرنگ کە تایبەتن بەژیانی خەڵکەوە تاوتوێ بکات، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ کاتێکی دیکە دواخرا.
بەگوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕوانگە تەوەری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی مووچە و نرخی كارەبای ٢٤ کاتژمێری، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە و دواخرا.
دواخستنی ئەم کۆبونەوەیە لەکاتێکدایە هەردوو تەوەرەکە باسێکی گەرمی نێومیدیاکانە و بەپەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی خەڵکەوە هەیە و دەبوو زوتر حکومەت لەسەر ئەم پرسانە کۆبونەوەی ئەنجام بدایە.