ڕوانگە - بەهۆی شەڕو ئاڵۆزیەکانی نێوان هیندستان و پاکستانەوە زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی لە ەردولا بونە قوربانی و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا داوادەکات، هەردوو وڵات بە زوویی کۆتایی بەو جەنگە بهێنن.
بەرپرسانی باڵای پاكستان ئاشکرایان کردووە، بەهۆی دەستدرێژیەكانی هیندستانەوە لایەنی کەم ٢٦ هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون و ٤٦ کەسیش برینداربوون٫ هەروەها بەرپرسانی هیندستانیش ڕایانگەیاندووە:" هێرشەکانی پاکستان بۆ سەر بەشە هیندییەکەی کشمیر بووەتەهۆی کوژرانی حەوت کەس وبرینداربوونی ٣٥ کەسی دیکە.
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، “هیواکان زۆر بەخێرایی لەناودەچن”، داوایشیکرد، هەردوو وڵات بە زوویی کۆتایی بەو جەنگە بهێنن.
جێی باسە ناکۆکییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان نوێ نین بۆ دوای کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی دەگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی هەرێمی کشمیر لەنێوان هەردوو وڵات بوو بە دووبەشەوە، لەو کاتەوە و بەردەوام پاکستان هەوڵدەدات ئەو بەشەی بەر هیندستان کەوتووە وەریبگرێتەوە و بیکات بە بەشێک لە خاکەکەی، بەڵام هیندستان ئامادەی سازشکردن نییە لەو پرسەدا، بۆ ئەمەش هەر جارە و بە بیانوویەک ئاڵۆزی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دێتە کایەوە.