ڕوانگە - بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون و هەروەها بەهاناوەچوونی خێرا و دابینکردنی چارەسەری پێویست بۆ ئەو هاوڵاتیانەی کە توشی پەتاکە دەبن وەزارەتى تەندروستی عێراق، بە هاوکاریی رێکخراوی تەندروستیی جیهان، ژوورێکی ئۆپراسیۆنى هاوبەش پێکدەهێنن.
دکتۆ ساڵح مەهدی حسناوى، وەزیری تەندروستیى عێراق، ڕایگەیاندووە:" پێکهێنانى ژووری ئۆپراسیۆنەکە بۆ بەهاناوەچوونى کتوپڕ و دابینکردنى چارەسەری پێویستە.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرای کردووە:" ٨ مردن و ٥٤ تووشبووی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمار کراون، "زۆرترین مردن لە کەرکووک تۆمار کراوە."