ڕوانگە - لە دیداری نێوان سەرکونسوڵی ئێران لە هەرێم و پارێزگاری سلێمانی، بانگهێشتنامەی فەرمیی پارێزگاری کوردستان پێشکەش بە هەڤاڵ ئەبوبەکر کرا
بۆ بەشداریی لە دیداری ساڵانەی پارێزگا هاوسنورەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، سەردانی کونسوڵخانەی گشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد و لەلایەن فەرامەرز ئەسەدی سەرکونسوڵی ئێران لە هەرێم و تیمی کونسوڵخانەوە بە گەرمیی پێشوازیکرا.
لە دیدارێکی دۆستانەدا؛ گفتوگۆ لە سەر بارودۆخە نوێکان و سەقامگیریی ناوچەکە و پەیوەندییە کولتوریی و ئابورییەکان کرا.
سەرکونسوڵی ئێران بانگهێشتنامەی فەرمیی بەڕێز پارێزگاری کوردستان (سنە)ی پێشکەش بە پارێزگاری سلێمانی کرد؛ بەمەبەستی بەشداریکردن لە دیداری ساڵانەی پارێزگا هاوسنورەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کوردستان.