ڕوانگە - پەروەردە چەمکێکی گرنگە و کاریگەری  لەسەر کۆمەڵگا هەیە و ماناو مەغزای  قووڵ و فراوانی لە خستنە سەر ڕێی هەموو پنت و بوارەکانی ژیان هەیە چەندین پێناسەی بۆ کراوە ، لەسادەترین پێناسەیدا بریتییە لە ( ڕاهێنان و مەشق و پیشاندان و خستنە سەر ڕێڕەوی ڕاستەڕێی ژیاریی جێگیر و  هەڵسوکەوتی دروست و پەسەند ،جێگیرکردنی ئاکاری مرۆڤایەتی ڕێپێدراو لە گوفتار و هەستەکردن بە لێپرسراوێتی بەرامبەر بە مرۆڤ و ژینگە و ... هتد .

کاتی ئەوەیە پرۆسەی بێدەنگیی و بێدەنگکردن  ڕابگەیەنین ...
بەشێک لە تاکی کورد و کۆمێنتی ناشیرین سەرزەنشت ،جنێوو ، تانەوتەشەر ، سووکایەتی ،ڕەخنەی بێجێ ، ...هتد وەک پیشە و کاری ڕۆژانە  دەبینن .
هەموو میللەتێکی سەر ڕووی زەوی لە دروستبوونی (شار) ەوە بەمانا شارستانیەکەی لەخێزانەوە دەستپێدەکات و بە سیستم و ڕێڕەوێکی پەروەردەیی ڕاست و دروست یان ناڕاست و نادروستدا تێپەڕیوە و تێپەڕئەبێت .
ئێمە لێرەدا باس لە پەروەردە دروستەکە ناکەین چونکە لەگەڵ ناونیشانی بابەتەکەیا یەکناگرێتەوە .بۆیە پێویستە باس لە پەروەردە ناڕاست و نادروستەکە بکەین . چۆن بتوانین ئەو حاڵەتە کە بووەتە دیاردە ( بەداخەوە ) بگۆڕین و ڕێگریی لێبکەین نەبێتە کلتور و دواتر چارەسەرکردنی سەخت و دژواربێت.
پێغەمبەری ئازیز درودی خوای  لێبێت دەفەرموێت :
                    (فليقول خيرا أو ليصمت )
واتا ( باش و چاک بڵێ ، یان بێدەنگبە )
بێدەنگی وەک ڕێگایەکی پەیوەندیکردن 
بێدەنگی تەنھا نابێتە مانای نەبوونی دەنگ؛ دەکرێت وەک ئامرازێکی کاریگەر بەکاربھێنرێت بۆ گەیاندنی هەست، بیرۆکە، یان ڕەفتار. بۆ نموونە:  
لە هەموو کلتورێکدا، بێدەنگی لە کاتی گوێگرتندا نیشانەی ڕێزگرتنە.   بێدەنگی دەکرێت نیشانەی ناکۆکی یان ناڕەزایی بێت بەبێ ئەوەی وشە بەکاربھێنرێت. 

بێدەنگی و کۆمەڵگا 
زۆرجار کۆمەڵگا بەھۆی ڕێسا و عورفەکانی خۆیەوە، ئەندامەکانی دەگرێتەوە تا دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو کە زانیاریان لەسەری نییە یان ڕاستی و دروستیەکەی نازانن  بێدەنگ بن بۆ ئەوەی تووشی ناڕاستگۆیی و بێویژدانی و بێئینسافی نەبن و دواتر ویژدانیان ئازاریان نەدات ، بێگوومان ئەوەی سەرەوە بۆ تاکێکی پەروەردە دروست و تێگەیشتوو ...   بێدەنگی  دەکرێت ببێتە ھۆی بەربەست لە بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان یان چارەسەری کێشەکان ئاسانتر بکات بە جۆرێک لەجۆرەکان .  
یان دەکرێت وەک چارەسەرێکی دەروونی    تێڕامان و ئارامی کاریگەریی هەبێت  دەکرێت ڕێگایەک بێت بۆ دابەزین و تێڕامان لە ژیانی کۆمەڵایەتیی پڕ لە دەنگ و ژاوەژاو .
ئێمە پێویستە ،
بێدەنگی وەک ڕێگایەکی بەرگریی و ڕێگیرییکردن لە  
ناڕەزاییەتی وەک «بێدەنگییەکی ڕەش( کە گوزارشتێکی مەجازییە . بێدەنگییەکی ترسناکە کە ناواخنە بە هەست و سۆز و دڵەڕاوکێ و ڕق و حەسرەت ...هتد ) هەڵبژێرین .
  ھەندێک جار بێدەنگی بەکاردێت بۆ ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا لەبارەی کێشەکان، نمونە بۆ یادی قوربانییەکان  

بێدەنگی لە تەکنۆلۆژیای مۆدێرن  
لە سەردەمی  تەکنۆلۆژیادا، دەکرێت مانای جیاوازی ھەبێت:
کاتێک خەڵک بە ئەنقەست بێدەنگ دەبن لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ پاراستنی تەندروستی دەروونیە.  ئێمە پێویستمان بە سایلێنتکردنی دەنگە پڕ لە جنێوو و تەشییر و سووکایەتی و بێڕێزیی و درۆ و بوهتانەکانە ، بێدەنگکردنی ئەو پاڵەوانە فەیکانەی کە بە ڕاست و چەپدا هەرچی بەدەمیاندا بێت نایگێڕنەوە  لە سۆشیاڵ میدیادا بەربوونەتە گیانی خەڵکی ،تەنها بەئامانجی دەرکەوتن و ناودیاربوون . 


گرنگی بێدەنگی کۆمەڵایەتی لەوەدابێت کە دەکرێت وەک ئامرازێک بۆ پەیوەندی، ڕەخنە، پاراستنی تەندروستی، یان تەنانەت بەرگری بەکاربھێنرێت، بەڵام پێویستە لەگەڵ ئاگاداریی و ڕەچاوی کەلتور و سیاقەکەی خۆی بێت.
دەکرێت لەڕێی
خێزان و وەزارەتی پەروەردە لە ڕێی قوتابخانە و خوێندنگاکان و دانانی پرۆگرامی تایبەت و توێژەرانی کۆمەڵایەتیی و مامۆستایانی بەڕێز بەگشتی و وەزارەتی ڕۆشنبیری لەڕیی میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە هەموو بەش و جۆرەکانییەوە و وەزارەتی ئەوقاف لە ڕێی مامۆستایانی ئایینی بەڕێز
دەستەبژێران( نخبة )ی بەڕێز و  دیوەخان و پیاو ماقوڵان و خاوەن کاریگەریە کۆمەڵایەتییەکان و سەنتەری گەشەپێدان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی .
هەر تاکێکی پەروەردەی نادروست ئەوانەی سەرەوە نەیتوانی بێدەنگی بکات تەنها  (بێدەنگی ) بکات پێویستە
وەزارەتی ناوخۆ و دادگاکان و داواکاری گشتی .و دانانی یاسای تایبەت لەپەرلەمانی کوردستان لەوێنەی یاسای توندوتیژی خێزانی و سزای زۆر قورس  و دادگای تایبەت بەو بابەتە .