ڕوانگە - وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە قوتابیان و خوێندکارانى قۆناغى ١٢ ی ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە دەکات کە لە رێگەى ئەم لینکەوە کە وەزارەت بڵاویکردۆتەوە(https://tinyurl.com/Pol-12-X1-2025) بەپێى پارێزگاکان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەی وزاری بزانن.
وەزارەتی پەروەردە ڕونیشیکردۆتەوە:" داوا لە قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی ١٢ دەکەین ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (1ی6ی2025) کاتژمێر (۷:٣٠)ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە قوتابیان سەردانى هۆڵەکانیان بکەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانی ساڵى خوێندنى (2024-2025)خولی یەکەم".
وەزارەتی پەروەردە ئاشکرایشیکردووە:" لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاینی قوتابی پێویستە قوتابی بە زووترین کات سەردانی پەروەردەی خۆی بکات بۆ ڕاستکردنەوەی زانیاریەکان".