ڕوانگە - دوای ئەوەی کۆمپانیای دانەگازی ئیماراتی، راپۆرتی چارەکی یەکەمی ئەم ساڵی بڵاوکردەوە، بەپێی راپۆرتەکە پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە لەو ماوەیەدا بەراورد بە پار ١٣٪ بەرزبووەتەوە.

 
کۆمپانیای دانەگاز، ئاشکرای کردووە:"لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا پوختەی قازانجەکانی ٤٣ ملیۆن دۆلار بووە و بەراورد چارەکی یەکەمی ساڵی رابردوو، کە  ٣٨ ملیۆن دۆلار بووە، بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.'
 
سەبارەت بە داهاتەکانی، دانەگاز دەڵێت، لە ٣ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا ٩١ ملیۆن دۆلار داهاتیان هەبووە، بەڵام لە سێ مانی یەکەمی پار ٩٧ ملیۆن دۆلار بووە. هۆکارەکەشی بۆ کەمبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی گاز و نرخی گاز لە میسر گەڕاندووەتەوە.

کۆمپانیای دانەگاز ئاشکرای کردووە:" ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا لە هەرێمی کوردستان بەهێزە. پێشتریش رایانگەیاندبوو، کۆی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکە لەکاتی دەستپێکردنی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان لە مانگی ٣ لە کێڵگەی کۆرمۆر ٥٠٠ ملیۆن بەرمیل هاوتای نەوتی تێپەڕاند.
 
ئاستی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتووەتە ٥٢٥ ملیۆن پێی سێجا کە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧، ٧٥٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
بەپێی کۆمپانیاکە، لە مانگی نیسان دا ئاستی بەرهەمهێنانیان لە کێڵگەی کۆرمۆر کەمکردووەتەوە بۆ ئەوەی پرۆسەی چاککردنەوە جێبەجێبکەن کە پێویستە بۆ بەردەوامی بەرهەمهێنان لە درێژخایەندا.