ڕوانگە - کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت:" ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ و کەمێک پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەم لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات ، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

ئەمرۆ پێنجشەممە، ٢٠٢٥/٥/٨کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ٢ بۆ ١ پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

ووتیشی، کەشو هەوای سبەیش بە هەمان شێوە ئاسمانی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لە هەندێ کات و ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە بە ١ بۆ ٣ پلەى سیلیزى بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەم شێوەیە.

هەولێر : ٣٠ پلەی سیلیزی

سلێمانی : ٢٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ٢٩ پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٣٣ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٨ پلەی سیلیزی

سۆران : ٢٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٣٣ پلەی سیلیزی